لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ماوەی 66 رۆژ لە شارێكی ئەمریكا خۆر هەڵنایەت

پێش 2 هەفتە


سەعات 1:30 دوانیوەڕۆی رۆژی 18ی تشرینی دووەم لە دورترین خاڵی باكوری ئەمەریكا خۆرئاوا بوو، بەپێی كەشناسی تا 66 رۆژی تر لە شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایەتی ئالاسكا خۆرهەڵنایەت.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە توانجەوە، نوسیویەتی "ئەگەر لە تاریكی دەترسیت، ئەوا شارێك كە دەكەوێتە دوورترین خاڵی باكوری ئەمریكا زۆر گونجاوە بۆ تۆ ئەویش شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایەتی ئالاسكا-یە كە پێشتر بە بارۆ ناسرابوو".

دواجار لە شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ئالاسكا لە 18ی تشرینی دوەمی 2020 خۆر ئاوا بوو تا دوو مانگی تر خۆر هەڵنایەتەوە تا ئەو كاتەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەستبەكاردەبێت. كەناڵی سی ئێن ئێن، رۆژی 1ی نۆڤەمبەر  بەنمونە دەهێنێتەوە كە تەنها 5 سەعات و 42 دەقە، رۆژ بووە و زیاتر لە 18 سەعات شەو بووە.

لەو شارە تاریكی درێژە دەكێشێت و بە بەردەوامی دەمێنێتەوە بەهۆی "درێژی شەوی جەمسەرەكان" كە دیاردەیەكی سەرسوڕهێنەرە لە جەمسەرەكان".

بەهۆی خولگەی زەوی بەدەوری خۆردا دەشێت لە ناوچەی جەمسەری باكور تەواو لەخۆر دوردەكەوێتەوە بەمەش ماوەی گۆڕانكاری لە ماوەی شەو رۆژدا دروست دەبێت، ماوەی رۆژ دەبێتە كەمتر لە سەعاتێك و  تەنانەت چەند دەقەیەك دەخایەنێت لە هەندێك ناوچە، بۆیە زیاتر لە 23 سەعات شەو دەبێت.

بەپێچەوانەوە لە هاویندا رۆژ درێژ دەبێت و شەو بەتەواوی كەم دەبێتەوە بۆ سەعاتێك لە مانگی تەمموزدا.

بە پێی رۆژنامەی یو ئێس تودەی نەبونی خۆر لەماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە ناوچەیەكدا كە لە ژێر كەشوهەوایەكی سەختدایە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لە مانگەكانی كانونی یەكەمی 2020 و كانوونی دوەمی 2021، دانیشتوانەكەی توشی جۆرەها نەخۆشی دەروونی دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری كەشناسی لە فیربانكس دەڵێت"تا 23ی كانونی دوەمی 2021 خۆرهەڵنایەت لەناوچەی ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایەتی ئالاسكا، بۆیە بەهۆی ئەم دیاردە سروشتییەوە خەڵكی ناوچەكە ئامادەكارییان كردوە‌ و ڤیتامین دی وەردەگرن لەو دوو مانگەدا بۆ پڕكردنەوەی ئەو ڤیتامین دیەی لە تیشكی خۆرەوە دەستیان دەكەوێت.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure