لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە ئیسرائیل پیربونی مرۆڤ بەشێوەیەكی زانستی كەمدەكرێتەوە

پێش 2 هەفتە


زانایانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بە شێوەیەكی سەركەوتو توانیویانە پرۆسەی پیربون پێچەوانە بكەنەوە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی تەلئەبیب بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر شای ئیفراتی ئەنجامدراوە و تێیدا كەسانی تەندروستی سەرو 64 ساڵ، خراونەتەوە ژورێكی پەستێنراو كە تەنها ئۆكسجینی پوختی تێدابووە، بۆ ماوەی سێ مانگ، هەفتەی پێنج رۆژ، كەسەكان بۆ ماوەی 90 خولەك لەو ژورە هێڵدراونەتەوە.

هەموو 20 خولەكێكیش داوا لە كەسەكان كراوە، بۆ ماوەی پێنج خولەك ماسكی ئۆكسجینەكە لابەن و ئۆكسجینی ئاسایی هەڵبمژن.

بەم رێگایە، بەرزبونەوە و نزمبونەوەی ئۆكسجین رودەدات، كە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئۆكسجین، لە ئەنجامیش خانەی نوێ دوبارە دروست دەبێتەوە.

پرۆفیسۆر شای دەڵێت"بەو رێگایە توانیمان خێرایی پرۆسەی پیربون بە رێژەی 50% كەم بكەینەوە".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure