لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە ئێران مەسیحییەك بەهۆی خواردنەوەی مەی 80 جەڵدەی لێدەدرێت

پێش 2 هەفتە


مافپەروەران ئیدانەی سزای جەڵدكردنی هاووڵاتییەكی ئێرانی دەكەن كە لەگەڵ ئەوەی مەسیحییە، بەڵام لەسەر مەی خواردنەوە جەڵدكراوە. 

زەمان فادی ناسراو بە "ساحب"، رۆژی یەكشەممە، 80 جەڵدەی لێدراوە و بەهۆیەوە برینداربووە، ئەمەش وەك ماڵپەری " Article 18" بڵاویكردەوە، كە كار لەسەر پاراستن و بەهێزكردنی ئازادی ئاینی لە ئێران دەكات. 

ئەو ماڵپەرە كە بارەگای سەرەكی لە لەندەنە ئاماژەی بەوەكردووە، نایاساییە موسڵمانێك مەی بخواتەوە، بەڵام هەڵاوێردن بۆ كەمینە ئاینییەكان كراوە، لەوانەش مەسیحییەكان، لەگەڵ شوێنكەوتووانی ئاینەكانی دیكە.

شینا فۆجودی كە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە بە رۆژنامەی "جۆرزەلیم پۆستی" ئیسرائیلیی راگەیاندوە: "هەموو ئەمانە پاساون بۆ ترساندنی خەڵك و رێگریكردنە لە شەپۆلی بە مەسیحیبونی خەڵك".

ساحب دەبێتە دوەمین مەسیحی لە ئێران لەسەر خواردنەوەی مەی سزا دەدرێت، مانگی تەمموزی رابردوش لە ئێران كەسێك لەسەر خواردنەوەی مەی لە سێدارەدرا.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure