لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەگەری بوونی 5 بلیۆن هەسارەی وەک زەوی

پێش 2 هەفتە


گۆران ئيبراهيم

بەلایەنی کەمەوە، ئەگەری بوونی 5 بلیۆن هەسارەی وەک زەوی خۆمان کە گونجاوبێت بۆ ژیان و بە دەوری خۆرێکی وەک ئەوەی خۆماندا بسورێتەوە، هەیە لەناو گەلەئەستێرەکەماندا.

بە گوێرەی زۆربەی پێوەرەکان، هەسارەی گونجاوی زۆر هەیە بۆ ژیان لەناو گەلەئەستێرەکەماندا. بەڵام زۆربەی ئەو هەسارانە، بە چواردەوری ئەستێرەی زۆر جیاواز لە ئەستێرەکەی خۆمان (واتە خۆر)، دەسورێنەوە, جا لەبەر ئەوە، هێشتا ئاستێکی گەورەی نادڵنيايى هەیە سەبارەت بەو هەسارانە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ، پێوەرێکی جیاواز کرا لەسەر بنەمای 4034 هەسارەی دەرەوەی کۆمەڵە خۆرەکەمان کە بە چواردەوری خۆرێکی وەک ئەوەی خۆمان، دەسورێنەوە. ئەو زانیاریانە لە تەلەسکۆپی کەپلەرەوە وەرگیرابوو. هەر لەسەر ئەو پێوەرە، ئەو ئەنجامە وەرگیرا کە لە سەدا 40 بۆ 60ی ئەو خۆرانەی لە ئەندازەی خۆرەکەی خۆماندایە، دەبێت هەسارەیەکی بەردینەی گونجاو بۆ ژیان هەبێت بە چواردەوریاندا.

لە کاتێکیشدا کە بەلایەنی کەمەوە، دەبێت 10 بلیۆن خۆری وەک ئەوەی خۆمان هەبێت لە گەلەئەستێرەکەمان، لەو کاتەدا نزیکەی 5 بلیۆن (واتە 5 هەزار ملیۆن) هەسارەی بەردینەی گونجاو بۆ ژیان بە چواردەوری خۆرێکی وەک ئەوەی خۆمان، دەبێت بوونی هەبێت لەناو گەلەئەستێرەکەماندا. ئەمە رێژەیەکی (بەلایەنی کەمەوەیە) و رێژەی راستی، لەوە دەچێت کە زۆر زیاتر بێت

لينكى توێژينەوە

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure