لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بزانن دەستەڵات چ دەکات؟!

پێش 2 هەفتە


ئیبراهیم مەلا زادە

لە سەدەی دوازدەم (400,000) کەس لە ئیستەمبۆڵ ژیاون. بەهۆی شەڕ و کوشتار و گەمارۆدان، ژمارەیان دادەبەزێت بۆ (50.000).
واتە لە سەدەی پازدەم، لە ساڵی (1453) سوڵتان محمد فاتح دەست بەسەر ئیستەمبۆڵدا دەگرێت، ژمارەی دانیشتوانی کەمتر بووە لە (50.000).
دوای تەنها 24 ساڵ موسوڵمان لە ئیستەمبۆڵ دەبنە زۆرینە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.
لە ساڵی 1477، بوون بە (80.000) هەشتا هەزار کەس!
(9.486) خێزانی موسوڵمان بوون لە بەرامبەر (6.475) خێزانی ناموسوڵمان
ناموسوڵمانەکان: 
3.743 خێزانی يۆنانی کریستیان، 
1.647 خێزانی جوو، 
818 خێزانی ئەرمەنی کریستیان، 
267 خێزانی کریستیانی سلاڤی
ئەگەر مێژووی عوسمانییەکان بخوێننەوە، سەرتان دەسوڕمێت، چۆن ئەو خێڵە تورکانە دەستییان بەسەر ئەو هەموو ڕووبەرە فراوان و دەوڵەمەندەی ئەنادۆڵ داگرتووە تا دەگاتە بۆرسە و لەوێشەوە بۆ ئیستەمبۆڵ، کە تورکیای ئەمڕۆ پێك دەهێنێت!
لەبەرامبەردا کورد کە کۆنترین نەتەوەی ناوچەکەیە، رۆژبەرۆژ ڕووبەرەکەی بچووك دەبێتەوە.

لینكی فەیسبوك

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure