لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

‏‎جیاوازی خودای ئێمە و خودای ئیسلامی سیاسی

پێش 2 هەفتە


یونس ڕاوی

- ئێمە خودا لە گوڵ دەبینین، ئەوان خودا لە خوێن دەبینن.
- ئێمە خودا لە خەندە و پێكەنین دەبینین، ئەوان خودا لە هەنسك و گریان دەبینن.
- ئێمە خودا لە ئازادی و هۆشیاری دەبینین، ئەوان خودا لە بەندایەتی و ملكەچی دەبینن.
- ئێمە خودا لە جوانی و پاكی ناخی مرۆڤ دەبینین، ئەوان خودا لە ریش و حیجابی رووكەشی مرۆڤ دەبینن.
- ئێمە خودا لە دەنگی شیعر و میوزیک دەبینین، ئەوان خودا لە دەنگی بۆمب و شمشێر دەبینن.
- ئێمە خودا لە هونەر و ئەدەب و ئینساندۆستی دەبینین، ئەوان خودا لە دژایەتی هونەر و ئەدەب و ئینسان دەبینن.
- ئێمە خودا لە راستگۆیی و قەبوڵی بەرامبەر دەبینین، ئەوان خودا لە درۆ و لەناوبردنی بەرامبەر دەبینن.
——————
تێبینى: چەمکى ئیسلامی (إلاسلامي) لە دواى داگیرکردنى میسر، هەواڵگرى فەڕِەنسى دروستیکرد، بۆ ئەوەى درز بخەنە نێو موسڵمانان، لەوەیشەوە گرووپی توندڕۆیى و تیرۆریستیان ئافراند، دواجار بەهەموو وڵاتانى موسڵمانان تەشەنەیان کرد.

لینكی فەیسبوك

 

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure