لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئیسرائیل لە حەقی خۆی خۆش نابێت
دوای 1400 ساڵ ئیسلام و موسڵمانان دەداتە دادگا

پێش 3 هەفتە


شوان گەردی
لە 26 / 10 / 2020 گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كراوەتەوە باسی ئەوە دەكات كە ئیسرائیل پڕۆژەیەكی ئامادە كردووە تا بیداتە ئەنجومەنی ئاسایش و تیایدا داوای قەرەبۆی قەتل و عامەكانی فتوحاتی ئیسلامی و دەست بەسەردا گرتنی موتەلەكاتەكانی باوانیان دەكەن كە پێش 1400 پێش ئێستا ڕوویداوە ...

لەم پڕۆژەدا ئیسڕائیل داوای ( 100 ملیار ) دۆلار لە سعودیە دەكات و هەروەها لە دوای ئەوە نۆرەی هەر یەك لە مصر و مغرب و جەزائیر و بەحرێن دێت ، بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی غەنائیمی خەیبەر و بەنی قوڕەیزە ، و هەروەها داوای قەرەبووی لەدەستدانی سەرجەم موڵكەكانی مصر و سعودییە دەكاتەوە كە موڵكی جوولەكە بوون و لەسەر دەمی پێغەمبەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە هەتا ئێستاش ، هەروەها داوای ( 100 ملیار ) دۆلاریش لە ئێران دەكات بە هۆی كوشتن و شاربەدەر كردنی یەهودییەكانی ئەو ووڵاتە .

و بەپێی ئەوەی لە ڤیدیۆكە هاتووە ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەكردنی یاسایە كە تا لە مایسی 2021 بینێرێت بۆ كنێست و پاشان بیخاتە سەر مێزی موفاوەزات لەگەڵ ئەو حكومەتانە و وەرگرتنەوەی قەرەبووەكان كە دەبێتە هۆی ئیفلاسی زۆربەی ووڵاتەكان ...

تەواوی قەرەبووەكان لە مصر و مۆریتانیا و مغرب و سعودیە و عیراق و ئێران و بەحرێن و صۆمال و جەزائیر و لیبیا و سوریە و لبنان و ئوردن  ... كە تیایدا داوای قەرەبووی 850 خێزانی یەهودی دەكەن بە قیمەتی 300 ملیار دۆلار .

كەواتە پرۆژەكە سێ بەشە :-
1- قەرەبۆی ئەو زەرەرانەی بەر یەهود كەوتووە بە هۆی فتوحاتی ئیسلامی پێش 1400 ساڵ
2- قەرەبۆی ئەو زەرەرانەی بەر خێزانە یەهودییەكان كەوتووە بە هۆی تەرحیلەكانی ساڵانی 1940 لە ووڵاتە عەرەبییەكان .
3- قەرەبۆی سەدان كوژرراو و وون بوو لە لایەن ئێرانەوە .
ئەوەی تەرجەمەم كردووە شتێكی نامۆ نییە چونكە ئیسرائیل بە پێی ئیتفاقیەی لۆكسنبۆرگ كە لە ساڵی 1952 ئیمزا كرا ، لە نێوان ئیسرائیل و ئەلمَانیا ، ئەڵمانیای ئیلزام كرد بەوەی تەعویز بداتەوە  بە یەهود بە هۆی قەتلوعامی هۆلۆكۆست .
هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوو هەر لە لای یەهوود نییە ، بیرتانە كە ئەرمینیا دژی توركیا كردی ... و چەندین نمونەی تریشمان هەیە ...
هەتا خۆمان ئێمەی موسڵمان لاپەرەكانی مێژوومان هەڵداوەتەوە و دادگایی خەڵكانی 1400 ساڵ پێش ئێستامان كردووە و حوكمی اعدامیشمان بۆ صەحابییەكان دەركردووە ، لە بیرتانە لە باشووری عیراق دادگایی بكوژانی حوسەینی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیب كرا ؟؟؟
ئیتر بەم پێیە بێت ... ئەوە ئەو ووڵاتانەی ناویان هاتووە هەموویان موفلیس دەبن ... و دڵنیاشم كە ئیسرائیل پێیان دەبژێرێت ... ئەمڕۆ نا بەیانی ...
كەواتە مووچەكانمان فت ....

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure