سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

یەكەم ڕۆژی پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان و سێیەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری كۆتایی هات

05/11/2020


ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020 پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و سێیەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری لە سلێمانی دەستیپێكرد، یەكەمین رۆژی كۆنفرانسەكە بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو، سبەینێش دووەم و كۆتا رۆژی كۆنفرانسەكە دەبێت.

لەیەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا وتاری كردنەوەی كۆنفرانس لەلایەن مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان و پێشكەشكرا، وتاری فێمێنیزمی رۆشنگەریش لەلایەن د.بەسمە حەبیب پێشكەشكرا.
  بۆ بینینی دەقی وتاری مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆرمی دابڕان و د.بەسمە حەبیب وتاری فێمێنیزمی رۆشنگەری كلیك بكە

 
سێ پانێڵ لە رۆژی یەكەمدا بەڕێوەچوو
لە یەكەمین ڕۆژی كۆنفرانسدا سێ‌ پانێڵ پێشكەش كرا كە پانێڵەكان بریتی بوون لە:
پانێڵی یەكەم : ڕۆڵی ژنان لە گۆرانكارییە هەنوكەییەكانی ناوچەكەدا
باران حاجی، سوسەن رموو، وتاری (پێزانینی ئەزمونی ئازادیخوازیی ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان) یان پێشكەش كرد. 
 
پانێڵی(ئیبرۆ تیمێك)، ژنە پارێزەر و بە هەڵوێستی باكوری كوردستان 
_ مونتەها تارق ئەلمەهناوی، لە زانكۆی موستەنسرییە، كۆلێژی پەروەردەی سیاسی:  ئیشكالیەتی جەستە لە ئەدەبی ژن ولەبەر هەڵوەشاندنی ناوەندی پێشكەشكرد پاشان  د. نەدا عاید یوسف، لە زانكۆی موستەنسرییە، كۆلێژی پەروەردەی سیاسی، بەشی هونەر: ئامادەیی ژن و هەڵبژاردنی هەستەكی و گوزارشتی جەستە لە هونەری هاوچەرخی عێراقدا پێشكەش كرد، هەروەها زەینەب كەریم عەبدوڵا، لە زانكۆی گەرمیان، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان: هەڵسانگاندنی داتا_رژۆرنالیزم بۆ ئیكۆ فێمێنیزمی كوردیی پێشكەش كرد.

بۆ بینینی پانێڵی رۆڵی ژنان لە گۆرانكارییە هەنووكەییەكانی ناوچەكەدا كلیك بكە

پانێڵی دووەم  (پێگەی ژنان لە دۆخی ئێستای ئیسلامی سیاسیدا)
بەڕێوبەری پانێڵ: د.بەسمە حەبیب

 _د.عەباس عەلی سلێمان، بەڕێوەبەری هۆبەی كۆبوونەوەكان لە دامەزراوەی هزری ئیسلامی لە كوردستان_هەولێر و م.سەعدیە خەیتەر، بەشی كۆمەڵناسی، لە زانكۆی مەعەسكەرـ جەزائیر: پێگەی ژن لە دیدی حزبە ئیسلامییەكانەوە/كە توێژینەوەیەكی بەراوردكارییە لە نێوان جەزائیر و هەرێمی كوردستاندا پێشكەشكرد.
_هەروەها ئالا‌‌و غازی جاسم ئەلجبوری، بەغداد، نوسەر _د.عادل رەزوان، توێژەر لە زانكۆی ئەزهەر، م. هبە مستەفا، بەڕێوبەری ناوەندی ئیبن خەلدون بۆ توێژینەوە: بابەتێكیان بە ناونیشانی تێڕوانینێكی شیكاری بۆ بزانە فێمێنیسییە رۆشنگەرەكان لە كۆمەڵی عەرەبیدا) (دیدێكی ئیسلامی) پێشكەش كرد.
بۆ بینینی پانێڵی پێگەی ژنان لە دۆخی ئێستای ئیسلامی سیاسیدا كلیك بكە

 
پانێڵی سێیەم (خوێندنەوەی هاوچەرخ بۆ چەمكی جێندەر)
پانێڵی(مهاباد قەرەداغی) ژنە چالاك و بە هەڵوێستی خەباتی ئاازادیخوازیی
بەڕێوبەری پانێڵ: د.ژیا عەباس
ی پێشكەش كرد._ئەڤین عەزیز، نوسەر و توێژەرـ سوید: روانگە بۆ ڕەگەز و سێكسولێتی لە میتۆلۆژیای ئاینی ئێزدیدا
م. عومەر عەلی ئەحمەد، مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی سلێمانی/كۆمەڵناسیی: جێندەر لە سایەی تێتێۆرە كۆمەڵایەتیی و فێمێنیستیەكاندا ی پێشكەشكرد.
_دفاتن حسێن ناجی، لە بەشی شانۆی كۆلێژی هونەرە جوانەكان، زانكۆی بابل بابەتێكی بەناونیشانی (جێندەر و ڕۆلی لە دراما سەردەمییەكاندا، بتول وەك نمونە) پێشكەشكرد.
_د.مەنمون گربیە، زانكۆی لوبنانی_ پەیمانگای زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەیروت ـ لوبنان: تێڕوانیە جێندەرییەكان لای لاوانی هەزارەی سێیەم/حوكمەكان و هەڵوێستەكانڤن لاوانی لوبنانی وەك نمونە پێشكەشكرد.

بۆ بینینی پانێڵی سێیەم (خوێندنەوەی هاوچەرخ بۆ چەمكی جێندەر) كلیك بكە

  بریارە سبەینێ رۆژی دووەمی كۆنفرانس بەردەوام بێت و تیایدا چەند پانێڵێكی دیكە بەڕێوەدەچن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure