لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بۆچی كورد قەرزاری فەڕەنسایە؟

26/10/2020


ئەسعەد جەباری

٭ یەكەم ووڵات كە تەبەنی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد دەوڵەتی فەڕەنسا بوو، ئەگەر ئەوبڕیارە نەبا شتێ نەبوو ئێستا بەناوی قەوارەی هەرێمی كوردستان!.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو كە بەڕەسمی هاتە هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی خێرخوازی (دانیاڵ میتران) هێنا بۆ خزمەت و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان لەساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕین.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو كە بەڕەسمی نوێنەری خۆی نارد بۆ بەشداریكردنی دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی ١٩٩٢ و بەڕەسمی ئیعترافیكرد بەهەبوونی حكومەت و پەرلەمان لەكاتێكدا سەدام حوسێن لەودیوی (مەقان)ەوە خۆی مەڵاسدابوو بۆ لەباربردنی هەرێم.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو كە دەستپێشخەری كرد بۆ ئاشتبوونەوەی یەكێتی و پارتی و ڕێككەوتنێكی ئامادەكرد بەسەرپەرشتی خۆی بەناوی (ڕێككەوتنی پاریس)، لەو ڕێككەوتنەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هاتە سەر خەت و دەیانویست قەوارەیەكی دەوڵەتی بۆ كورد درووست بكەن لەساڵی ١٩٩٤، بەپیلانی توركیا ڕێككەوتنەكە هەڵوەشایەوە.

٭ بۆ جاری دووەم خاتوو میتران هاتەوە هەرێمی كوردستان دوای پرۆسەی بەناو ئازادی.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو بەڕەسمی سەرۆكی خۆی ناردە هەرێمی كوردستان.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو كەلەلایەن وەزیرو گەورە برپرسانیەوە دەهاتنە كوردستان بۆ پشتیوانی كورد.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو كونسڵی خۆی كردەوە لەكوردستان.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو ساڵی ٢٠٠٩ قوتابخانەی نێودەوڵەتی كردەوە لەكوردستان.

٭ یەكەم ووڵات فەڕەنسا بوو دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر ٢٠١٧ پشتیوانی لەقەوارەی سیاسی كورد كرد دوای ئەوەی لەلێواری كەوتن بوو، پێشوازی لەكاك نێچێرڤان و كاك قوباد كرد.

لەبیرتان نەچێ هاوسەری ڕەحمەتی عەبدولڕەحمان قاسملوو بەڕەگەز فەڕەنسیەو خووشكی دانیاڵ میترانە.

دەوڵەتی فەڕەنسا باشترین دۆستی كوردە

من فەڕەنسام نەدیوە، بگرە هەر ئەسڵەن سواری تەیارەش نەبووم و هیچ ووڵاتێكم نەدیوە، بەدڵ خۆم بەقەرزاری فەڕەنسا دەزانم، ئەوان لەهێزی هاوپەیمانان چ لەساڵی ١٩٩١ و چ لەساڵی ٢٠٠٣ بۆ بەرگری لەئێمە هاتنە ووڵات و بەدەیان و سەدان شەهیدو برینداریاندا، بۆ دەبێت ئەوەنە ئێمە بەدحاڵی و بێ منەت و سوپاس گوزار نەبین.

هەموو ئەوانە بەشی شێریان لەپای هەوڵو هیمەتی یەكەم خوای گەورە دووەم خاتوو میتران هاتووەتە دی بۆ كوردستان، ئێمە سوپاسیان دەكەین.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure