لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەڵمانیا ئیسلامییە مەترسیدارەكان پۆلێن دەكات

پێش 2 هەفتە


لەوەڵامی پرسیار و بەدواداچونێكی فراكسیۆنی پارتی ڕاستڕەوی میللیگەرای ئەڵمانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە داوە ئەوان دەیان لەو ئیسلامییانەیان وەك مەترسیدارەكان پۆلینكردوە كە لە سوریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە و هەندێكی تریش لەوانەی پەیوەندییان هەبوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كە "دۆیچە ڤیللە"ی ئەڵمانی  بەپشتبەستن بە وەڵامەكەی وەزارەتی ناوخۆ كە 17ی تشرینی یەكەمی 2020 بڵاویكردۆتەوە، پۆلیسی ئەڵمانی 91 كەسی ئیسلامی لەوانەی لەسوریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە بە مەترسیدارەكان پۆلینكردوە، ئەم وەڵامەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەسەر داوای فراكسیۆنی پارتی ئەلتەرناتیفی میللیگەرای ئەڵمانی بو لە وەڵامەكەی وەزارەتی ناوخۆدا 66 كەسی تر خراوەتە ئەو لیستەوە كە پەیوەندییان هەبوە.

لەوەڵامەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بە یەكێك لەو كەسانە كراوە كە لەڕوی ئەمنییەوە بەمەترسیدارترین ناوی هاتوە و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت كاری توندوتیژی و تیرۆرستی بۆ مەبەستی سیاسی ئەنجام بدات بەتایبەتی كە لەو جۆرە كەسانە بن كە توانای سەركردایەتیكردن و هاوكاری لۆجستیان لە نێوەندە توندڕەوە ئسلامییەكاندا هەبێت.

لە ڕاپۆرتەكەی دۆیچە ڤیللەدا هاتوە لە حوزەیرانی ڕابردودا حكومەتی ئەڵمانی ئەو ئیسلامییە مەترسیدارانەی بە 61 كەس مەزەندە كردبو مەبەست لەوانەی كە لەدەرەوەی ئەڵمانیا گەڕابونەوە وەك ئاماژەیەك بەوانەی كە چەكداری ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بون.

بەشێوەیەكی گشتی نوسینگەی فیدراڵی پۆلیسی تاوانەكان لە 2012ەوە 355 چەكداری ئیسلامی كە لە سوریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا تۆماركردوە بەپێی داتاكان 266 كەسیش لەوانەی لە ئەڵمانیاوە چونەتە سوریا و عێراق كوژراون.! تا كۆتایی ئەیلولی ڕابردوش ژمارەی ئەو ئیسلامییانەی لەئەڵمانیاوە چونەتە سوریا و دەستبەسەركراون 109 كەسن ئەمە جگە لە دەستگیركردنی دەیان كەسی تر لە عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی حكومەتی ئەڵمانی كۆی گشتی ئەوانەی لە ئەڵمانیاوە ڕۆیشتونەتە سوریا و عێراق 1070 ئیسلامی بون و زانیاری تەواو و بەڵگەش لەبەردەستدایە كەنیوەی ئەو ژمارەیە بەكردەوە بەشدارییان لەچالاكییە تیرۆرستییەكاندا كردوە.

سەبارەت بەگەڕانەوەی ئەو توندڕەوە ئیسلامییانە بۆ ئەڵمانیا، ئەنتوان فریزین پەرلەمانتاری پارتی ئەلتەرناتیفی ڕاستڕەوەی میللیگەرای ئەڵمانی دەڵێت "هەمو ئەوانەی كە مەترسین لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەمان و گەڕاونەتەوە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراون"
سەرچاوە/ پیوكەی میدیا

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure