لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دادگای بەریتانیا بڕیاری دا دۆسیەی زاواكەی مەلا كرێكار بگوازێتەوە بۆ ئیتاڵیا

پێش 2 هەفتە


دادگای بەریتانیا بڕیاریدا‌ زانا هەمەوەندی، زاوای مەلا کرێکار رادەستی ئیتاڵیا بكات و‌ داواكاریی پارێزەرەکەی بۆ پێداچونەوەی بەبڕیاری پێشودا رەتكرایەوە، هەروەها بەپێی بڕیارەکە دەبێت لەماوەی نێوانی 17 بۆ 26ی ئەم مانگە ناوبراو رادەستی ئیتاڵیا بكرێت.

پێگەی دوربین-ی نزیک لە مەلا کرێکار بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی دادگای بەریتانیا بڕیاریدا‌ زانا هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكات و‌ داواكاریی پارێزەرەکەی بۆ پێداچونەوەی بەبڕیاری پێشودا رەتكرایەوە، هەروەها بەپێی بڕیارەکە دەبێت لەماوەی 17 بۆ 26ی ئەم مانگە، هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، لەکاتێکدا کە دادوەر داواكاریی تێهەڵچونەوەی دۆسیەکەی لەدادگای باڵا رەتكردوەتەوە و بڕیاری ناردنی بۆ ئیتاڵیا پەسەندكردوە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت، كە تەنانەت مافی تێهەڵچونەوەی بڕیاری یەكەم دادوەر، لەسەری سەپێنراوە.

پێگەی دوربین نزیك لە مەلا كرێكار باسی لەوەشکردوە، زانا هەمەوەندی مافی یاسایی لە ئیتاڵیا پێدەدرێت، بۆیە بڕیاری ناردنەكەی پەسەندكردوە".

زانا هەمەوەندی لە دوایین پەیوەندیدا بە خێزانەکەیەوە وتویەتی، "خوای پەروەردگار ویستی لەكوێ بێت و كوێی پێخۆشبێت، لەوێ سوجدەی بۆ ببەین، بەشانازییەوە بۆ ئەو شوێنە دەڕۆین".

پێگەکەی نزیک لە مەلا کرێکار ئەوەشی خستەڕو، سەرەڕای ئەوەی راپۆرت دراوە بەدادگای بەریتانیا دەربارەی بارودۆخی زیندانی ئیتاڵیا، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون وەک، مەلا كرێكار، کە "هەتا دوای زیاتر لە پێنج مانگیش نەیدەتوانی پەیوەندی بەخێزانەكەیەوە بكات و تا ئێستاش جلوبەرگی پێنەگەیەنراوە"، بەڵام دادوەر پێیوایە، "ئیتاڵیا دەتوانێت حوكمێكی دادپەروەرانەیان بۆ دەربکات".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure