لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

زانكۆی ئەزهەر دژی سەربڕینی مامۆستاكەی فەرەنسایە بە هۆی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرەكانی پێغەمبەری ئیسلام

پێش 2 هەفتە


ئێوارەی رۆژی هەینی 16-10-2020، مامۆستایەکی وانەی مێژوو لە شارۆچکەی کۆنفڵان سان ئۆنۆرین لە باکووری رۆژئاوای پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە بە چەقۆ بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

رووداوەکە دوای نمایشکردنی وێنەیەکی کاریکاتێریی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن مامۆستاکەوە رووی داوە، پۆلیسی فەرەنسا توانیویەتی کەسە توندڕەوەکە لە هەمان ناوچە بکوژێتەوە و دەستی بە لێکۆڵینەوە كردوە لە ڕووداوەكە.

زانکۆی ئەزهەر لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو تاوانە دڕندانەیە و تاوانە هاوشێوەکانی بەهیچ شێوەیەک پەردەپۆش ناکرێن و سەرکۆنەیان دەکات.

زانکۆی ئەزهەر دژی ئەو تاوانە مرۆڤانەیە بەیانامەیەكی بڵاو كردۆتەوە و سەرکۆنەکردنی تاوانەکەی كردوە، داوای لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کردووە لە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی یەکتر و توندوتیژی دوور بکەوێتەوە و جەختی لە پێویستیی داڕشتنی بنەمایەکی جیهان بۆ رێزگرتن لە پیرۆزییەکان، کردووەتەوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure