لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەی ئەمە نەخۆشی نەبێت چیە ؟

پێش 2 هەفتە


سۆران سێوكانی

 

خۆی مرۆڤی ئایدیۆلۆژیست كێشەیەكی دەرونیی هەیە، خۆ ئەگەر ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی یان سەلەفی بێت، ئەوە كێشەكە دەبێتە نەخۆشی، چونكە گرێدراوە بە پیرۆزی و ترسێكی لەبن نەهاتوی نادیارەوە كە قیامەتە.

با نمونەیەك لێڕەدا بێنمەوە

مەسەلەی كوشتنی مورتەد و كۆیلە و كەنیزەك و ڕەجمی زیناكار و شوكردنی عائیشە بەنۆ ساڵی، دەتوانین بڵێین لە هەمو شەریعەتی ئیسلامدا بە شیعە و سوننەوە بەڵگە نەویستن و كەس لاریی لێ نەبوە، دەیان ئایەت و حەدیسمان لەسەر كەنیزەك هەیە، دەیان حەدیس لەسەر كوشتنی مورتەد هەیە، لەسەر ڕەجمی زیناكار هەیە، هەمویشیان راستن و لە بوخاری و موسلویمدا هەن، كەچی كاكی ئیسلامی لە ئینكاریەكی شێتانەدا هەمو ئەمانە ڕەت دەكاتەوە، تەنیا بۆ ئەوەی جوانیی ئیسلام بسەلمێنێت، وەك ئەوەی ئیسلام بەوە ناشیرین ببێت.

لە بەرامبەردا شتێك هەیە پێی دەوترێت سەحیفەی مەدینە، كە ئێستا ناویان ناوە دەستوری مەدینە و گوایە پێغەمبەر یەكەم كەس بوە دەستوری مەدەنیی داناوە، ئەمە نەك لاوازە بەڵكو هەڵبەستراویشە، كەچی ئەوان وەك ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر بە خەڵكی دەفرۆشنەوە، ئەی ئەمە نەخۆشی نەبێت چیە؟

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure