لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەزارگەیەك لە توركیا گۆڕی سەربازێك دەرچوو

پێش 2 هەفتە


شوێنەوارێك كە دەكەوێتە موغڵای توركیا، ساڵانێكی زۆر خەڵكی ناوچەكە سەردانیان دەكرد و نزا و پاڕانەوەیان تێیدا دەكرد. ئەوان پێیانوابوو گۆڕی "بابە چاغ"ە، بەڵام دوای پشكنین دەركەوتووە لەنێو ئەو گۆڕەدا جەنگاوەرێكی سەردەمی كۆن راكشاوە، ئەمەش خەڵكی گوندەكەی تووشی شۆك كرد.
 
گوندنشینێك بەناوی ئۆرهان ئێرگیون دەڵێت "لە سەردەمی منداڵییەوە دەڕۆیشتینە سەر ئەو گۆڕە و نزامان دەكرد، باسی 65 ساڵ لەمەوبەر دەكەم، بەڵام ئێستا شتەكان هەمووی گۆڕان، چەند جارێك هەڵیانكۆڵی و دواتر پشكنینیان كرد. ئێستاش من نازانم چی تێدایە".
 
بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكانی وەزارەتی گەشتیاری و كولتووریی توركیا، ئەو گۆڕە گۆڕی جەنگاوەرێكی بیانییە و شوێنەوارەكەش 2300 ساڵ بەر لە ئێستا بونیاتنراوە.
 
بەشێك لە گوندنشینان بە پێكەنینەوە دەڵێن، ئەو قوربانی و نزایەی بۆ ئەو جەنگاوەرە كراوە، بۆ كەس نەكراوە.
 
یاشار ئایدۆغان گوندنشین دەڵێت "ئێمە بەردەوام دەڕۆشتینە ئەوێ و نزامان دەكرد، كەچی گۆڕی جەنگاوەرێك دەرچوو. بەلای گۆڕەكەدا بەوپەڕی رێزەوە دەڕۆیشتین، بەڵام بە شێوەی نایاسایی زۆرجار هەڵیاندەكۆڵی. ئیدی وێرانیانكرد. ئەوەبوو پشكنینی بۆ كرا، ئێستا گۆڕێك هەیە كە ئێمە پێشتر پێماندەگوت بابە چاغ و سەردانمان دەكرد".
 
بەرزیی گۆڕەكە شەش مەترە و بە رێنووسی یۆنانیی كۆن لەسەری نووسراوە "ئەی ئاژەڵە ددان سپییەكان، ئێوە لێرە بوەستن. من لە بەرزترین شوێندا لەپێناوی ئەوەی هیچ ناپاكێك زیانمان پێنەگەیێنێت، ئێشكگر دەبم".
 
هەروەها باس لە دوو خواوەند بە ناوەكانی دیاگۆراس و ئەریستۆماچا كراوە، بەڵام ئەو بەشەی نووسینەكە دیارنەماوە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure