لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

خۆی مرۆڤی ئایدیۆلۆژیست کێشەیەکی دەرونیی هەیە

پێش 2 هەفتە


سۆران سێوكانی
 خۆی مرۆڤی  ئایدیۆلۆژیست كێشەیەكی دەرونیی هەیە
خۆئەگەر  ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی یان سەلەفی بێت
ئەوە كێشەكەدەبێتە نەخۆشی 
چونكە گرێدراوە بە  پیرۆزی وترسێكی لەبن نەهاتوی نادیارەوە
كە قیامەتە
 با نمونەیەك لێڕەدا بێنمەوە
 مەسەلەی كوشتنی مورتەد  وكۆیلەو كەنیزەك وڕەجمی زیناكار و  شوكردنی عائیشە بەنۆساڵی
دەتوانین بڵێین لەهەموشەریعەتی ئیسلامدا بەشیعەو سوننەوە 
 بەڵگە نەویستنو كەس لاریی لێ نەبوە
دەیان ئایەت و حەدیسمان لەسەر  كەنیزەك هەیە
دەیان حەدیس لەسەر كوشتنی مورتەد هەیە
 لەسەر ڕەجمی زیناكار هەیە
هەموییشیان راستنو لە بوخاری وموسلویمدا هەن
كەچی كاكی  ئیسلامی لەئینكاریەكی شێتانەدا هەمو ئەمانە ڕەت دەكاتەوە 
تەنیا بۆ ئەوەی جوانیی ئیسلام بسەلمێنێت
وەك ئەوەی ئیسلام بەوە ناشیرین ببێت
لەبەرامبەردا شتێك هەیە پێی دەوترێت سەحیفەی مەدینە
كەئێستا ناویان ناوە دەستوری  مەدینەو
گوایە پێغەمبەر یەكەم كەس بوە دەستوری مەدەنیی داناوە
ئەمە نەك لاوازە بەڵكو هەڵبەستراویشە
كەچی  ئەوان وەك  ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگر  بە خەڵكی دەفرۆشنەوە
ئەی ئەمە نەخۆشی نەبێت چیە؟


نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure