لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لەنێوان داعش و تاڵیباندا

پێش 1 هەفتە


سۆران سێوكانى

ئەمڕۆ لە زۆر ئەکاونتی عەرەبی و کوردی, تەنانەت پارساڵ سەرکردەی حزبی ئیسلامی کوردیشم بینی کە وەك فەخر باسی تاڵیبان دەکەن. وەک سەرکەوتنی ئیمان بەسەر کوفردا باسی ئەم مفاوەزاتەی نیوان تاڵیبان و ئەمەریکا دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدا تا دوێنێ کە باسی حکومەتەکەی تاڵیبانمان دەکرد دەیانوت, تاڵیبان نوێنەری ئیسلام نین و دروستکراون بۆ ناشیرینکردنی ئیسلام لەم نێوەندەشدا چەندین بەڵگەیان دێنایەوە, وەك ئەوەی پاکستان کە پیاوی ئەمەریکایە تاڵیبانی دروستکردوە.

ئێستا ئەبێ لەوەش تێبگەین کە ئەگەر هاتباو داعش سەرکەوتنی بەدەست هێناباو ببوایەتە ئەمری واقیع ئێستا کەس بەدروستکراوی غەرب ناوی نەدەهێنان بەڵکو بە خەلافەتی راستەقینەی ئیسلام ناویان دەبردن و دەمێك بوو هەمو بەیعەتیان پێدابوو. هەر ئەوکاتەی کە داعش بەهێزبوو ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنەبوو بە تیرۆریست ناویان بێنێت نەك عەمیلیش.

ئەم قسەیەم بۆ ئەوەی بڵێم لەڕاستیدا ئیسلامیەکان هەمو درۆ ئەکەن ئەوەی کە ئەیڵێن قەت ئەوە نیە کە لەدڵیاندایە ئەوان لەدڵدا هەمو نزایان بۆ داعش دەکرد سەربکەوێت, بەڵام کەشکستی هێنا کردیان بە پیاوی غەرب ئێستاش هەمو دوعا بۆ ئەردۆگان دەکەن سەبینێ کەسەرکەوت هەمو هەون کە شکستی هێنا دەیکەنە پیاوی ماسۆنیەت و ئیسرائیل.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure