لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سعودیە ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی بینیوە لە رێككەوتنەکەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل

پێش 1 هەفتە


ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات كە سعودیە ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوەی بینیوە لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل.

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی “تایمز ئۆڤ ئیسرائیل” ڕێككەوتنی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل بەبێ ڕەزامەندی سعودیە نەدەهاتەدی و بێدەنگبوونەكەی ڕیازیش بەرامبەر رێككەوتنەكانی ئاشتی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئیسرائیل ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە.

دوای ئیمارات، بەحرەین بووە دووەم وڵاتی كەنداو كە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بكات و بڕیاریشە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ڕێككەوتنەكە لە واشنتۆن ئیمزا بكرێت.

سعودیە كە خاوەنی بەهێزترین ئابوورییە لە نێو ولاتانی عەرەبیدا، یەكێك بوو لەو سێ وڵاتەی ساڵی 2010 بڕی 10 ملیار دۆلاریان پێشكەشی بەحرەین كرد كە ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی ببووەوە.

ساڵی 2011ش هێزی “قەڵغانی جەزیرە”ی ڕەوانەكرد بۆ بەحرەین بۆ یارمەتیدانی وڵاتەكە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزاییەی كە بە ڕێبەرایەتی شیعەكان لە وڵاتەكەدا سەریهەڵدا.

لای خۆشیەوە مارك شنایەر كە حاخامێكی جولەكەی ئەمریكییە و ڕاوێژكاری پادشای بەحرەینیشە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند “دڵنیام شانشینی بەحرەین سەبارەت بە بڕیارەكەی، وەكو ڕێزێك ڕاوێژی لەگەڵ سعودییەكان كردووە”.

وتیشی: “حكومەتی بەحرەین بە درێژایی پرۆسەكە(ی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرا\یل)، زۆر ڕیێزی لە هەڵوێستی سعودیە گرتووە”.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure