لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

وێنەی كچان لەسەر بەرگی پەرتووكێكی خوێندن لەئێران دەسڕدرێتەوە

پێش 2 هەفتە


 بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021 وەزارەتی پەروەردەی ئێران وێنەی كچانی لە سەر بەرگی پەرتووكی بیركاری قۆناغی سێی سەرەتایی سڕییەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە.

ئەمساڵ وێنەی كچان لەسەر بەرگی پەرتووكی بیركاری قۆناغی سێی سەرەتایی لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە سڕاوەتەوە.

سڕینەوەی وێنەی كچان لە سەر پەرتووكی بیركاری لەكاتێكدایە، كە لەچەند دەیەی رابردوودا مریەم میرزاخانی، لەسەر ئاستی جیهان وەكو یەكەم ئێرانی بووە خاوەنی خەڵاتی فیڵدزی بیركاری.

 نەسیم بەهاری، دیزاینەری ئەو وێنەیە لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی ئاماژەی بەوە كردووە "چەند ساڵ پێشتر، سانسۆر زۆر لەسەر وێنەی یەكەمی بەرگەكە دروستكراوە، یەكێك لە كچەكان كە لەسەر دار بوو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سڕدرایەوە".

نەسیم، " بێ ئاگایی و سەرسامی خۆشی سەبارەت بە سڕینەوەی یەكجاری كچان لەسەر بەرگی پەرتووكی بیركاری قۆناغی سێیەمی سەرەتایی دەربڕیوە".

چالاكانی ئێرانی باس لەوەدەكەن، "رۆژ لە دوایی رۆژ رەنگ و شێوەی رەگەزی مێینە لە پەرتووكەكان و پەیرەوی خوێندن لە ئێران دەسڕدرێتەوە و بەرەو زیاتر تۆخ بوونەوەی نێرسالاری هەنگاو دەنێت، ئەمەش نیگەرانی زۆری جەماوەری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لێكەوتووەتەوە".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure