لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەزهەر: حیجاب فەریزەیەكی ئیسلامی نییە و تەنها كەلتورە

پێش 2 هەفتە


شێخ مستەفا محەمەد راشید كە دكتۆرای لەلایەن زانكۆی ئەزهەرەوە پێدراوە لە شەریعەت و یاسادا و پلەكەشی زۆرباشەیە، سەبارەت بە حیجاب و بوونی وەك فەرزێك لەسەر ژنانی موسوڵمان هەڵوێستی خۆی لەرووی فیقهییەوە دەردەبڕێت.

 

پێی وایە ئایەتەكانی قورئان بەپێی مێژوو و هۆكاری دابەزینیان شیكردنەوەیان بۆ كراوە

ئەو شێخە جەختدەكاتەوە كە حیجاب فەریزەیەكی ئیسلامی نییە، بەڵكو پێی وایە ئایەتەكانی قورئان بەپێی مێژوو و هۆكاری دابەزینیان شیكردنەوەیان بۆ كراوە بۆیە بووەتە هۆی جێبەجێكردنی هەندێك كەلتور و داب و نەریت كە هەڵەن یاخود بە هەڵە جێبەجێ كراون، لەوانەش حیجاب  كە لە قورئاندا هیچ ئایەتێك نییە باسی بكات و تەنها باس لە داپۆشینی سەر كراوە لەلایەن ژنانی موسوڵمانەوە.

 

بەشێك لە شیكەرەوەكانی ئایینی ئیسلام كارەكانی مێشك و بیر رەتدەكەنەوە

شێخ راشید دەڵێت "بەشێك لە شیكەرەوەكانی ئایینی ئیسلام كارەكانی مێشك و بیر رەتدەكەنەوە و نوسراوە ئاینییەكانیان لە شوێنێك داناوە كە شوێنی ئەوان نییە و هەركەسە و بە ئارەزووی خۆی شیكردنەوە بۆ قورئان دەكات و دووری خستووەتەوە لە مەبەستە سەرەكیەكەی خۆی، بەڵكو زۆربەی ئەو كەسانەی تەفسیر و شیكردنەوە بۆ ئایەتەكان دەكەن توانای ئەوەیان نییە و لەرووی دەروونییەوە بیركردنەوەی خۆیان زاڵە بەسەر شیكردنەوەی ئایەتەكاندا، هۆكارەكەش ئەوەیە ئەو كەسانە ناتوانن زیاتر مێشكیان بخەنە كار  و هەوڵی تێگەیشتنی باشتر بدەن ئەگەرنا ئەوان نیەتیان خراپ نییە".

ئەو شێخە پێی وایە ئەو كەسانەی بەوشێوەیە شیكردنەوە بۆ قورئان دەكەن لەو كەسانەن كە بڕوایان بە رێسای گواستنەوە پێش بیركردنەوە هەیە كە لە توێژینەوەی ئیسلامیشدا كاری پێدەكرێت.

 

ئەو ئایەتانەی لە قورئاندا دابەزیون باس لە خێزانەكانی پێغەمبەری ئیسلام دەكەن

ئەو ئایەتانەی لە قورئاندا دابەزیون باس لە خێزانەكانی پێغەمبەری ئیسلام دەكەن ئەوانی دیكەش باس لە داپۆشینی جەستەی ژن دەكات نەك حیجاب.
بەشێكی دیكەش لە رەخنەگرانی حیجاب و فەرزكردنی بەسەر ژنانی ئیسلامدا پێیان وایە، كە حیجاب تەنها بۆ ئەوەبووە كە ژنانی پێغەمبەری ئیسلام پەیڕەوی بكەن و كەسی ئاسایی نەتوانێت بیان بینێت بەتایبەت كە لەو سەردەمەدا سەحابەكان زوو زوو سەردانی پێغەمبەریان كردووە لە ماڵەكەی.

 

تائێستا گفتوگۆكان و رەخنە لەیەكگرتن لەنێوان دوو بیرۆكەی جیای ئیسلامی لەبارەی حیجاب بەردەوامە

تائێستا گفتوگۆكان و رەخنە لەیەكگرتن لەنێوان دوو بیرۆكەی جیای ئیسلامی لەبارەی حیجاب بەردەوامە، هەرچەندە یەكەمجار نییە زانایانی ئەزهەر لەوبارەیەوە گومان ناهێڵنەوە كە حیجاب فەرز نییە و تەفسیری هەڵەی بۆ كراوە، بۆیە هێشتا هەندێك لە ژنانی كۆمەڵگا ئیسلامییەكان وەك كەلتوور لێی دەڕوانن و هەندێكیش وەك ئیمانداری لێی دەڕوانن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure